چاودێرێکی سیاسی :چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق کاتین وبەردەوام دووبارە دەبنەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ چاودێرێکی سیاسی دەڵێت:چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق کاتین وبەردەوام دوو بارە دەبنەوە، بۆیە باشترین چارەسەر عێراق ببێتە سێ ھەرێم.
عادل بەرواری چاودێری سیاسی وراوێژکاری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەرێمی کوردستان بەkdp.info راگەیاند:زۆر جار ھەوڵدراوە لەرێگەی عەشائیری کێشەکانی ئەنبار چارەسەربکرێن،بەڵام ماوەیەکی کەمی بەسەرچووە کێشەکان دووبارە بوونەتەوە،بۆیە ئەگەر ئەم جارەش چارەسەر بکرێت،دواتر دووبارە دەبنەوە.
عادل بەرواری گوتیشی:ھەرکاتێک کێشەیەک لە عێراق روودەدات سەرکردەکانی لایەنە سیاسیەکان ھانا بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەھێنن وسەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش بە سیاسەتەحکیمانەکەی کێشەکە چارەسەر دەکات،بەڵام ماوەیەک دەبینین کێشەکە دووبارە دەبێتەوە کە ئەمەش بۆ ناکۆکی نێوان سونە وشیعە دەگەرێتەوە ولەکۆنەوە ئەم کێشانە ھەن وبەردەوامیش دەبن.
بەرواری راشیگەیاند:ئەگەر عێراق ببێتە سێ ھەرێم سەرکەوتوو دەبێت نمونەش ھەرێمی کوردستان کە چۆن توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت لە رووی ئاوەدانی وپێشکەوتن وئەمنیەتەوە،بۆیە ئەگەر عێراق دابەش بێت بەسەر سێ ھەرێمی قەیرانەکان کۆتایی پێدێت.




