٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داود ئۆغڵو: نابێ لە سوریای داهاتوودا جێگای ئەسەد و بنەماڵەكەی هەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/  كۆبوونەوەی دوستانی سوریا دەستپێكرد و وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە میانی بەشداریكردنی لەو كۆبوونەوەیەدا باسی قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵاتی لە سوریا كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی دوستانی سوریا كە وەكو ئامادەكارییە بۆ كۆنفرانسی جنێڤ2 باسی پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵاتی لە سوریا كردووە.

داودئۆغڵو رایگەیاندووە كە دەبێ پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە سوریا دەست پێ بكات و نابێ بە هیچ شێوەیەك لە سوریای داهاتوودا جێگای بەشار ئەسەد و بنەماڵەكەی ببێتەوە.

داودئۆغڵو لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئامادەبووانی كۆبوونەوەی دوستانی سوریا لە سەر ئەوەی كە تاقە رێگای چارەسەری قەیرانی سوریا رێگای سیاسییە رێككەوتوونە و چوارچێوەی كۆنفرانسی جنێڤ2 هەر لەو بارەیەوە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار