٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەنگیر میر محەمەد فرات: لە رۆبۆسكی تاوان ئەنجام دراوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ-KDP.info/ جێگری پێشووی سەرۆكی گشتی ئاكەپە دەنگیر میر محەمەد فرات لە بارەی كۆمەڵكۆژی رۆبۆسكی و بڕیاری داخستنی ئەو كەیسە لە لایەن دادگای سەربازی توركیاوە رایگەیاند كە لە رۆبۆسكی تاوان ئەنجامدراوە و داخستنی ئەو كەیسە بێجگە لە زەرەر سوودی بۆ توركیا نابێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە جێگری پێشووی سەرۆكی گشتی ئاكەپە دەنگیر میر محەمەد فرات رایگەیاندووە لە یاسای سزای توركیادا دوو جۆرە تاوان هەیە، تاوانی ئەنقەست و تاوان بە هۆی كەم تەرەخەمی. لە یاسادا ئەو دوو تاوانە پێناسە كراون و سزاكانیشیان دەست نیشانكراون. لە رۆبۆسكی ئەگەر تاوانی ئەنقەست ئەنجام نەدرابێ ئەوا تاوان بە هۆی كەم تەرەخەمییەوە ئەنجام دراوە.

دەنگیر میر محەمەد فرات جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەنجامدانی ئەو تاوانە لە رۆبۆسكی پەیامێك بوو درا بە دەوڵەتی توركیا، پەیامەكە ئەوە بوو كە دەوڵەت و حكومەتی توركیا لاوازن.

میر محەمەد فرات ئەوەی راگەیاندووە كە داخستنی ئەو كەیسە لە لایەن دادگای سەربازییەوە بەبێ ئەوەی بەرپرسانی ئاشكرا بكرێن و سزا بدرێن، بێجگە لە زەرەر هیچ سوودێكی بۆ توركیا نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار