میتی توركیا فەرمانی كۆمەڵكۆژی رۆبۆسكی داوە

ئەستەنبۆڵ-KDP.info/ دوای دەركردنی بڕیاری داخستنی كەیسی كۆمەڵكۆژی رۆبۆسكی لە لایەن دادگای سەربازییەوە، جارێكی دیكە ئەو كەیسە كەوتە رۆژەڤی میدیاكانەوە و رۆژنامەی تەرەفی توركی لە بارەی ئەو كۆمەڵكۆژییەوە راپۆرتێكی بڵاوكردەوە.
رۆژنامەی تەرەفی توركی لەو راپۆرتەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەڵگەی یاسای و بەهێزیان لە بەردەستدایە كە دەسەلمێنن، فەرمانی كۆمەڵكۆژی رۆبۆسكی لە لایەن كاربەدەستانی ئیستیخباراتی توركیاوە ( میت)بە ژەنڕاڵەكانی سوپا دراوە.
لە بەشێكی ئەو راپۆرتەدا جەخت لەوە كراوە كە دەنگی پەیوەندی تەلەفوونی كاربەدەستانی میت لەگەڵ ژەنڕاڵەكانی سوپای توركیا لە بەردەستە، كاربەدەستانی میت بە ژەنڕاڵەكان دەڵێن، ئێمەیش دەزانین كە ئەو 34 كەسە مەدەنین و ئەندامی پەكەكە نین بەڵام دەبێ ئێوە شوێنی ئەو 34 كەسە بۆردمان بكەین.
یەكێك لە بەرپرسانی میت لە پەیوەندییەكی تەلەفوونیدا لەگەڵ ژەنەڕاڵێكی سوپا ئاماژەی بەوە كردووە كە میت دەزانێ ئەو كەسانە هاووڵاتی مەدەنین بەڵام سەرەڕای ئەوەیش دەبێ هێرشیان بكرێتە سەر.




