٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای 20 ساڵ گۆڕێكی بە كۆمەڵی دانیشتوانی گوندەكانی ناوچەی شڕناخ هەڵدەدرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

شرناخ- KDP.info/ دوای بیست ساڵ لە ئەنجامدانی كۆمەڵكۆژی گوندانی كۆچاگێلی و كوشكۆناریشڕناخ، داواكاری كۆماری بڕیاری هەڵدانەوەی گۆڕی بە كۆمەڵی قوربانیانی ئەو كۆمەڵكۆژیەی دەر كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە ساڵی 1994 فرۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا هەر دوو گوندی كۆچاگێلی و كوشكۆناریان لە پارێزگای شڕناخ بۆردمان كرد و بە هۆی ئەو بۆردمانەوە 38 كەس گیانیان لە دەست دا.

دوای بیست ساڵ لە سەر ئەو كۆمەڵكۆژییە و دوای مەحكوم كردنی توركیا لە لایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپایەوە، داواكاری گشتی كۆماری لە دیاربەكر بڕیاری هەڵدانەوەی گۆڕی بە كۆمەڵی ئەو قوربانیانەی دەركرد.

بە فەرمانی داواكاری كۆماری، دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵ كە تەرمی 25 لە قوربانییەكانی تێیادابوو كرا، تەرمی قوربانیان بۆ پشكنینی پزشكی روانەی پزشكی دادی كران.

هەر لە بارەی ئەو كۆمەڵكۆژییەوە پارێزەری كەسوكاری قوربانیانی ئەو كۆمەڵكۆژییە ماهێر ئەلچی رایگەیاند، دوای ئەوەی دادگاكانی توركیا هیچ جۆرە بڕیارێكیان لەسەر ئەو كۆمەڵكۆژییە دەر نەكرد، كەیسەكەمان بردە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دوای هەڵسەنگاندنی بەڵگەكان، توركیای بە پێشێل كردنی پەیمانی مافی مرۆڤ مەحكوم كرد و بڕیاری دەركرد كە دەبێ توركیا بڕەی 2 ملیۆن و 305 هەزار یورۆ وەكو قەرەبوو بداتە كەسوكاری قوربانیانی ئەو كۆمەڵكۆژییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار