ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ:دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بەمافی مرۆڤ ھەنگاوێکی باشە ئەگەر بەسیاسی نەکرێت

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە مافی مرۆڤ ھەنگاوێکی ئیجابییە ئەگەر بێلایەنە کاربکات و بە سیاسی نەکرێت.
ئەشواق جاف ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری رەزامەندی دەربڕیوە لە سەر دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە مافی مرۆڤ کە ئەمەش ھەنگاوێکی باشە، بەڵام ئەگەر ئەم دادگایە بەتەواوەتی و بێلایەنانە کاری خۆی بکات و بە سیاسی نەکرێت.
ئەشواق جاف گوتیشی: ئێمە ئەزمونمان ھەیە کە سەرەتا لیژنەی مافی مرۆڤ زۆر باش کاری خۆی دەکرد، بەڵام دواتر بەھۆی فشاری سیاسی دەتوانین بڵێین ئێستا ئەو لیژنەیە ئیفلیج بووە وکۆمسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤیش ماوەی دوو ساڵە پێکھاتووە و تاوەکو ئێستە کارێکی باشی نەکردووە، بۆیە ئەگەر بەشێوەیەکی کارا و بێلایەنە کار بکات، ھەنگاوێکی گرنگ و ئیجابییە.




