دھۆک... ھەشت قەوارەی سیاسی و سێ کۆتای ئەرمەنەکان ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن کردووە

دھۆک- تایبەت بەKDP.info/ دوێنێ دوا وادەبوو بۆ پێشکەش کردنی لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لە بەرانبەردا بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: لە دھۆک ھەشت قەوارەی سیاسی و سێ کۆتای ئەرمەنەکان ناوی کاندیەکانیان پێشکەش کردووە.
سەربەست مفتی بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە kdp.infoراگەیاند: لە پارێزگای دھۆک ھەموو قەوارەکان لە کاتی خۆیدا ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشکردووە کە لە ناوی لیستی ناوی کاندیدانی ھەشت قەوارەی سیاسی و سێ کۆتای ئەرمەنەکان پێکدێت.
سەربەست مفتی گوتیشی: ناوەکان رەوانەی کۆمسیۆن دەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت کە ناکرێت یاسای لێپرسینەوەی دادپەروەری پیانگرێتەوە و ھیچ تاوانێکی ئەنجام نەدابێت و بڕوانامەیان ساختە نەبێت.
بڕیارە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 30/4/2014ئەنجامبدرێت.




