سالح موتڵه‌گ : هۆشدارى ده‌دات له دابه‌شبوونى خاکی عێراق

عێراق - KDP.info/ دوای ئاڵۆزبوونی ره‌وشی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداریدا له دابه‌ش بوونی وڵات،ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری خزمه‌تگوزاری و یه‌كێك له‌سه‌ركرده سوننه‌كان بۆ ئاژانسی بی بی سی رایگه‌یاندووه، چه‌كداری هۆزه‌كان له‌شاری فه‌للوجه و ناوچه‌كانی دیکە شه‌رِی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن، نه‌وه‌كو هێزه‌كانی حكوومه‌ت. موتڵه‌گ گووتیشی، پێویسته هێزه‌كانی سوپا له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان بمێننه‌وه‌و شه‌رِه‌كه بۆ چه‌كداری هۆزه‌كان جێبهێڵن، پێشی وابوو ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌ت بچنه ناو شاره‌كان كوشتارێكی گه‌وره به‌رپا ده‌بێت و ئه‌گه‌ری زۆریشی هه‌یه جه‌نگی مه‌زهه‌بگه‌رایی سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه. ئەو ئاڵۆزییه ئه‌منییانەی کە ئێستا لە سنووری پارێزگای ئه‌نبار روودەدات .بۆ ساڵێك پێشی ئێستا ده‌گه‌رِێته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی سیاسه‌تی په‌راوێزحستنیان له‌لایه‌ن نوری مالیكی یه‌وه ئه‌وانیش برِیاریاندا په‌ناگیری بكه‌ن تاكو داواكانیان جێبه‌جێده‌بێت، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ گۆرِانكارییه‌ك رِووینه‌داوه




