10 کەس بوونە قوربانی تامپۆنکردنی ٣ ئۆتۆمبێل لە رێگای کەرکووک

قەرەهەنجیر - KDP.info/ به‌هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای گشتیی كه‌ركووك - سلێمانی، 10هاووڵاتی بوونه قوربانی. هەواڵنێری KDP.infoلە قەر هەنجیر رایگەیاند: به‌هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای گشتیی كه‌ركووك - سلێمانی، له سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر له نزیك گوندی چیمه‌ن 10هاووڵاتی بوونه قوربانی.هۆکارەکەش بۆ تیژ لێخورین و لە دەستدانی کۆنترۆل لەلایەن شۆفێرەکان بووە، لە مبارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ره‌هه‌نجیر راگه‌یاند: كاتژمێر هه‌شت و پانزه خوله‌كی شه‌وی رابردوو . بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ره‌هه‌نجیر ئاگاداركرایه‌وه له رووداوێكی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی بی ئێم ده‌بلیو، نیسان ئالتیما و نیسان بریمه‌ر، له ئاكامدا 5هاوولاَـی گیانیان له‌ده‌ستدا و 5كه‌سی دیکەش بریندار بوون . وەک سەرچاوەکەی پۆلیس بە KDP.infoراگەیاندوو : بەپێێ زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکارەکە بۆ تیژ لێخورین و لە دەستدانی کۆنترۆل شۆفیری بووە . بە تایبەت یەکێک لە شۆفێرەکان سەرپێچی رێساکانی هاتووچۆی کردووە و ئەو رووداوەی لێکەوتۆتەوە . بەدواداچوونیش بەردەوامە .




