هەردوو تەقینەوەکەی دووزخورماتوو 38 قوربانی لێکەوتەوە

دووز خورماتوو - KDP.info/ تەقینەوەی ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە قەزای دووز خورماتوو زیاتر لە 38قوربانی لێكەوتەوە. ئێوارەی رۆژی یەكشەممە تەقینەوەی ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە گەڕەكی عەسكەری قەزای دووز خورماتوو زیاتر لە 38قوربانی لێكەوتەوە. سەرچاوەیەك لە پۆلیسی قەزای خورماتوو بە KDP.infoراگەیاند: ماتۆڕسكیلێك لە نزیك یاریگای هاوكاری لە گەڕەكی عەسكەری دوزخورماتوو تەقیوەتەوە و دوای كۆبوونەوەی خەڵكیش لە نزیك رووداوەكە ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراویش تەقێنراوەتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان6كەس گیانیان لە دەستداوە و 32کەسی دیکەش بریندار بوون. قەزای دووزخورماتوو. چوونکە وەک شارەزایانی بواری ئەمنی ئەو ناوچەیە باسی لێوە دەکەن . لەسەر هێڵی جموجۆڵی تیرۆرستانە و بەیەكێك لەو قەزایانەی دادەنرێت لەسنووری ناوچەدابڕاوەكان كە زۆرترین تەقینەوەی تێدا روودەدات.




