کونسوڵی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی کوردستان : له 10%ی دانیشتوانی فه‌له‌ستین کوردن

هەولێر - KDP.info/ کونسووڵی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە کوردێکی زۆر لە شارەکانی فەلەستین دەژین و پێکهاتەیەکی کاریگەری وڵاتەکەن. له میانی یادی چل و نۆ ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی فه‌له‌ستین و رۆژی شه‌هیدی فه‌له‌ستین،نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و وڵاته رێوڕەسیمێکی بۆ رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی کوردستان ساز کرد. وەک ئانادۆڵو بڵآویکردۆتەوە: نه‌زمی حزووری، کونسوڵی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی کوردستان لەو باریەوە رایگەیاند: په‌یوه‌ندیی کورد و فه‌له‌ستین، مێژوویه‌کی دووروودرێژی هاوبه‌شییان پێکه‌وه هه‌یه و له په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردوو تا ئه‌مڕۆ، هه‌ردوو گه‌لی کورد و فه‌له‌ستین هه‌ماهه‌نگی و کاری هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌بووه. به‌تایبه‌تی له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی رزگاری فه‌له‌ستین خه‌ڵکی شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و ناوچه‌کانی دیکە به‌شدارییان له‌و جه‌نگه دژی ئیسرائیل کردووه، که‌سانێکی کوردیش هه‌بوون شه‌هید بوون لە ریزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەلەستینیدا. نوێنه‌ری وڵاتی فه‌له‌ستین له‌هه‌رێمی کوردستان که باره‌گای سه‌ره‌کیان له‌شاری هه‌ولێرە باسی له‌وه‌شکرد له 10%ی دانیشتوانی فه‌له‌ستین کوردن و به‌شێکیان له‌شاری قودس داده‌نیشن. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ئێستای نێوان هه‌رێمی کوردستان و فه‌له‌ستین، حزووری گوتی: هه‌وڵی باشمان داوه په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووریی و رۆشنبیریی باشمان له نێواندا هه‌بێ. پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر ئه‌وپرسانه گفتوگۆمان کردووه. بێگومان ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له په‌ره‌سه‌ندان.




