بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێک خۆی کوشت

بنەسڵاوە - KDP.info/ بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پێشمەرگەیەکی حزبی شوعی لە بنەسڵآوە خۆی کووشت ، ئێوارەی دوێنێ ئەک شەمممە پێشمەرگەیەكی حزبی شوعی كوردستان لەناو كۆمیتەی حزبەكەی لەقەزای بنەسلاوە سەر بەپارێزگای هەولێر كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە KDP.infoراگەیاند: دوێنێ كاتژمێر شەشی ئێوارە ئێوارە ئاگادار كرایەنەوە کەوا رووداوێكی خۆكوشتن لەناو بارەگایەكی حزبی شوعی كوردستان لەقەزای بنەسڵاوە هەیە کەسێک خۆی كوشتووە، كەچووینە سەر رووداوەكە بۆمان دەرکەوت . بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیەوە گەنجێك خۆی كوشتبوو. رائید کاروان عەبدولکەریم ئەوەشی خستەروو : ئەو كەسەی خۆی كوشتووە پێشتریش پێشمەرگەی ئەو شوێنە بووە، دوای ئەوەی دەچێتە ناو بارەگاكە هەندێ قسە دەكات، دواتر بەفیشەكێك كە لەسینگی خۆی دەدات كۆتایی بژیانی خۆی دەهێنێ بۆ بەدواداچوونی پتریش لەسەر کەیسەکە ئێستە پەراوی لێكۆڵینەوە بۆزانینی هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كەسە كراوەتە




