٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شامیل تەیار: عەبدوڵڵا گول دوایین سەرۆك كۆماری توركیایە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ پەرلەمانتاری ئاكەپە و نووسەری تورك شامیل تەیار لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری لە توركیا رایگەیاندووە كە عەبدوڵڵاگول دوایین سەرۆك كۆماری توركیایە و دوای كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆك كۆماری عەبدوڵڵا گول سیستەمی سیاسی توركیا دەگۆڕێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی 24 بڵاویكردەوە كە شامیل تەیار رایگەیاندووە، بۆ یەكەمینجار لە مێژووی توركیادا بڕیار درا سەرۆك كۆمار لە لایەن خەڵكەوە هەڵبژێردرێ، ئەمە دەستكەوت و پێشكەوتنێكی گەورە بوو بۆ توركیا، بەڵام هیچ سەرۆك كۆمارێكی توركیا لە لایەن خەڵكەوە هەڵنابژێردرێت چونكە عەبدوڵڵا گول دوایین سەرۆك كۆماری توركیا دەبێت.

شامیل تەیار لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە پێشتر بڕیاربوو دەوای كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆك كۆماری عەبدوڵلا گول، رەجەب تەیب ئەردۆغان ببێتە سەرۆك كۆماری توركیا، بەڵام ئەو پلانە سەر ناگرێ چونكە عەبدوڵلا گول دوایین سەرۆك كۆماری توركیا دەبێ و دوای كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایەتی عەبدوڵلا گول، سیستەمی پەرلەمانی توركیا دەگۆڕدرێ و دەبێتە سیستەمی سەرۆكایەتی و ئەردۆغانیش دەبێتە یەكەمین سەرۆكی سیستەمی سەرۆكایەتی توركیا. 

هەواڵی پەیوەندیدار