٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هوداپار: چەند هێز و لایەنێك دەیانەوێ بارودۆخی كوردستان نائارام بكەن

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر-KDP.info/ پارتی دۆزی ئازاد ( هوداپار) لە بارەی هێرشی دوێنێ بۆ سەر ماڵی سەرۆكی ناوچەی سیلوانی هوداپارەوە رایگەیاند كە چەند هێز و لایەنێك هەمووی هەوڵی خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی نائارامی و ئاژاوە بخەنە نێو خەڵكی كوردستانەوە و بارودۆخی كوردستان دووبارە تێك بدەنەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە سەرۆكایەتی هوداپاری ناوچەی سلیوان رایگەیاندووە لە ماوەی یەك حەفتەدا دووجار هێرش كراوەتە سەر باڵاخانەی سەرۆكایەتی هوداپار و ماڵی سەرۆكی سیلوانی هوداپار.

ئەو هێرشانە لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی چەند پارتێكی سیاسی كوردییەوە كە خزمەت كردن بە خەڵك و پارێزگاری كردن لە مافی خەڵكیان كردووەتە سلۆغانی خۆیان ئەنجامدراون. ئەو پارت و لایەنانە دەیانەوێ بەو هێرشانە ناكۆكی و ئاژاوە بخەنەوە نێو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردییەوە و بارودۆخی كوردستان دووبارە ئاڵۆز بكەنەوە.

هوداپار لە بەشێكی دیكەی راگەینراوەكەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بە هیچ شێوەیەك بەو جۆرە هێرشانە سڵ نابنەوە و زەمینە بۆ ئاژاوە گێڕەكان خۆش ناكەن چونكە دەیانەوێ خزمەتی كورد بكەن نە ئازاری كورد بدەن. 

هەواڵی پەیوەندیدار