لەئەنجامی دووتەقینەوە لەدوزخورماتوو زیاتر لە30کەس بوونە قوربانی

دوزخورماتوو-تایبەت بەKDP.info/ قایمقامی قەزای دوزخورماتوو ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆرسکیلێک لە دوزخورماتوو زیاتر لە30کەس بوونە قوربانی.
شەلال عەبدول قایمقامی قەزای دوزخورماتوو بەkdp.infoراگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرەکی سدیق لە قەزای دوزخورماتوو لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلک وماتۆرسکبلێک 3کەس گیانی لەدەستدا و 30کەسی دیکەش برینداربوون.
شەلال عەبدول گوتیشی:سەرجەم قوربانیان ھاووڵاتی مەدەنین وزەرەروزیانێکی زۆریشی بەو گەرەکە گەیاندوە.




