لەم ھەفتەیە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەبارەی پڕۆژە یاسای خانەنشینی دەدات

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،بڕیارە ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای خانەنشینی بخاتە دەنگدان بەمەبەستی پەسەندکردن.
نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.info راگەیاند:ئەمڕۆ لیژنەی دارایی دوا کۆبوونەوە لەبارەی پڕۆژە یاسای خانەنشینی سازدەکات ورەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکات بۆ ئەوەی بخاتە بەرنامەی کارەوە لەم ھەفتەیە.
نەجیبە نەجیب گوتیشی:بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایە مووچەی خانەنشینان لە400ھەزاردینار کەمتر نابێت وھەر فەرمانبەرێکیش تەمەنی بگاتە 63 ساڵ خانەنشین دەکرێت وئافرەتانیش ئەگەر خاوەن سێ منداڵ بن دوای 15ساڵ خزمەتکردن دەتوانن داوایی خانەنشینی بکەن.




