مەولود باوەموراد:رەنگە ئەمجارە دوا قۆناغی دانوستان بێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت:رەنگە قۆناغی ئەم جارەی دانوستانەکان لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دواقۆناغی دانوستانەکان بێت.
مەولود باوەموراد سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێستا بەفەرمی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردسستان ئاگادارنەکراونەتەوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە ھەیە کە لەم ھەفتەیە دەست پێبکاتەوە.
مەولود باوەموراد گوتیشی: ناتوانین ھیچ لایەنێک خەتابار بکەین لەبارەی دواکەوتنی پێکھێنانی حکوومەت ، بەڵام پێک نەھێنانی حکوومەت و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان زەرەری بۆ کۆمەڵگاھەیه، چونکە پەسەندکردنی بودجە دوادەکەوێت و ئەمەش وادەکات کاروباری وەزارەتەکان بەرێوە نەچێت.
باوەموراد راشیگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت ئەم قۆناغی داھاتووی دانوستان لەنێوان لایەنەکان دوا قۆناغی دانوستان بێت.




