٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا ئاماژەی بەسەركەوتنی خزمەتگوزاری ئەمنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد و کۆتایی به‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عێراق هێنا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ رۆژی شەممە، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهەلاتی نزیك برێت مەكگۆرك كۆتایی بەگەشتێكی بۆ بەغداد هێنا، كەتیایدا لە گەڵ سەركردە نیشتیمانی و خۆجێییەكانی گۆڕەپانی سیاسی بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی لە رۆژئاوای عێراق كۆبوەوە. خشتەی سەردانەكەی مەكگۆرك پێكهاتبوو لە كۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆك وەزیران نوری مالیكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ئوسامە نوجەیفی، وەزیری دەرەوە هۆشیار زێباری، جێگری سەرۆك وەزیران ساڵح موتڵەق، جێگری سەرۆك وەزیران حسێن شەهرستانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی بالای ئیسلامی عێراق عەممار حەكیم و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستەكانی عێراقیەو دەوڵەتی یاسا. هەروەها گفتوگۆی لە گەڵ سەركردە دیارەكانی پارێزگای ئەنبار، وەكو پارێزگار ئەحمەد خەلەف، شێخ ئەحمەد ئەبوڕیشە و وەزیری پێشوی دارایی رافیع عیساوی ئەنجامدا.

لەهەموو ئەو كۆبوونەوانەدا، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهەلاتی نزیك مەكگۆرك پابەندیی بەردەوامی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكای بۆ حكوومەت و گەلی عێراق دووپاتكردەوە لە هەوڵەكانیان بۆ دابڕین و تێكشكاندنی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام (داعش). ئاماژەی بە نیشانە دڵخۆشكەرەكانی رومادی دا كەوا كاركردنی سەركردە خۆجێییەكان لە گەڵ هۆزەكان بەپشتیوانی سەرچاوەكان لە بەغداوە پاڵی بە دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام(داعش)ەوە نا بۆ دەرەوەی شار. هەروەها زیاتر ئاماژەی بەپلانێك كرد بۆ جیاكردنەوەی داعش و گروپە چەكدارەكانی تر لە دانیشتوان لە فەللوجە بەبەكارهێنانی ستراتیژێكی هاوشێوە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تایبەتی لەوێ تیشكی خستە سەرئەوەی كەوا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكا هەموو هاوكاریەكی پێویست وگونجاو بۆ حكوومەتی عێراق دابین دەكات لەژێر رۆشنایی رێككەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی بۆ یارمەتیدانی دڵنیاكردنەوەی سەركەوتنی ئەم هەولانە.

لەمەش زیاتر، مەكگۆرك لەگەڵ هەموو ئەم سەركردانەدا دووپاتیكردەوە كەوا سەقامگیری درێژخایەن پێویستی بەتێكەڵكێشی نزیكی پێوەرە ساسی و ئەمنییەكان هەیە، وە دڵنیایی لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە پێویستە كەوا هاووڵاتییە عێراقییە ئازا و نیشتیمانپەروەرەكان، ئەوانەی دژی داعش و گروپە توندڕەوەكان دەجەنگن بناسێنرێن و لە كۆتاییدا بخرێنە ناو پێكهاتەی ئەمنی فەرمی ولاتەوە. بۆ هەموو لایەك،زیاتر تیشكی خستە سەر گرنگی بەدواداچوونی دەستپێشخەرییە سیاسییەكان و دەربڕینی نارەزاییە رەواكانی هەموو كۆمەڵگاكان لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدا.

هەروەها جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ویڵایەتە یەكگرتوەكانی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیكمەكگۆرك لە گەڵ تیمێكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یۆنامی)، لە ناویشیاندا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نیكۆلای ملادینۆڤ كۆبووەوە، بۆگفتوگۆكردنی هەوڵە مرۆییەكانی یۆنامی لە رۆژئاوای عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانی عێراق كەوا بڕیارە لە 30ی نیساندا بەڕێوەبچێت. مەكگۆرك دەستخۆشی لە كاروانێك هاوكاری كرد كەوا رۆژی هەینی گەیشتە فەللوجە و سوپاسی هەماهەنگی نزیكی نیوان یۆنامی و وەزارەتی بەرگری عێراقی كرد. پشتیوانی بەهێزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكای بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەوادەی خۆیدا دووپاتكردەوە و، ئاماژەی بەمافی عێراقییەكان لە بەرپرسیار راگرتنی سەركردە نیشتیمانییەكانیان لە هەموو چوارساڵ جارێكدا كردەوە بەپێی دەستوری عێراقی.

ڕۆژی شەممە، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهەلاتی نزیك مەكگۆرك سەردانی هەولێری كرد، پایتەختی هەرێمی كوردستانی عێراق، كەتیایدا لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژ نوری شاوەیس و جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەرهەم ساڵح كۆبوەوە. مەكگۆرك پێشوازی لە پشتیوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەستپێشخەرییە سیاسی و ئەمنییەكان كرد بۆ پێكانی داعش و ئاماژەی بەسەركەوتنی خزمەتگوزاری ئەمنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد، لە تێكشكاندنی خانەیەكی داعش كەپێشتر هەولێریان كردبووە ئامانج. مەكگۆرك زیاتر هانی هەولێر و بەغدای دا بۆ كۆتاییپێهێنانی ئامادەكارییەكان بۆ بەرزكردنەوەی هەناردەی سەرچاوە نەوتییەكان لە هەموو بەشەكانی عێراق، بەهەرێمی كوردستانی عێراقیشەوە، بەڕێگایەك كەوا سوود بەهەموو عێراقییەكان بگەیەنێت، لەسەربنەمایەكی دادپەروەر و یەكسان. دووپاتی پابەندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكای كردەوە بۆ روانگەی عێراقێكی یەكگرتوو فیدراڵ وەك ئەوەی لەدەستوری عێراقدا پێناسەكراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار