٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زیاتر لە 380 هاووڵاتی لەهێرشەكانی ئاسمانی سوپای عێراقدا كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info/ ئاژانسەكانی بڵاویان كردۆتەوە لەشەرو پێكدادانەكانی نێوان سوپای عێراق و گروپە چەكدارەكانی سەر بەدەوڵەتی بەناو ئیسلامی لەعێراق و شام زیاتر لە 380 هاوڵاتی بونەتە قوربانی كە زۆربەیان بەهۆی هێرشە ئاسمانیەكانی سوپای عێراق كوژراون و بەگوێرەی سەرچاوەیەكیش لەسوپای عێراق شەروپێكدادان لەچەند گەرەكێكی سەنتەری پارێزگای رومادی بەردەوامە.

هاوكات نوری مالیكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە وەڵامی وتەكانی ساڵح موتڵەگ جێگری سەرۆكی ئەنجومەن وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە جەنگ لەرومادی دژ بەهیچ لایەنێكی تائیفی یان مەزهەبی نیە بەڵكو جەنگە دژ بەتیرۆر بێ ئەوەی ناویان بهێنێت وڵاتانی دراوسێی بە دەستێوەردان لەكاروباری عێراق تۆمەتباركرد .

لەلایەكی ترەوە عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی ئیسلامی باڵا لەعێراق پێشنیاری كردوە 4 ملیار دۆلار بۆ دوبارە بوژانەوەو بنیاتناوەی پارێزگای رومادی تەرخان بكرێت و قەرەبوی زیانلێكەوتوانی جەنگەكە بكرێـتەوە، جێی باسە ئەنجومەنی ئاسایش بە كۆی هەر پازدە ووڵاتی ئەندام لەبەیانێكدا وێرای ئیدانەكردنی هێرشی تیرۆریستان لەپارێزگای رومادی و چەند ناوچەیەكی تری عێراق، ئامادەیی و پشتیوانی خۆشیان بۆ حكومەتی عێراق دەربریوە لە جەنگی دژ بەتیرۆر.

هەواڵی پەیوەندیدار