٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم ھەفته‌یە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info / بڕیارە ئەم ھەفتەیە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە و تێیدا یاداشتێک ئاراستەی ھەموو حیزبەکان بکەن.

لەمبارەیەوە فرسه‌ت سوفی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بەkdp.info  راگەیاند: بڕیارە ئەم ھەفته‌یە لە پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببنەوە و یاداشتێکی ھاوبەش ئاراستەی ھەموو حیزبەکان بکەن، بۆ ئەوەی پەلەبکرێت لە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.

فرسه‌ت سۆفی گوتیشی: گەشبینیەک ھەیە کە لەم ھەفتەیە دانوستانەکان دەست پێبکەنەوە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان لە بارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک.

سۆفی روونیشیکردەوە، پێویستە ھەموو لایەنەکان نەرمی بنوێنن بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە رێککەوتن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار