بەهۆی پرۆژەی یاسای چاكسازی دادوەری شەڕ لە نێو ئەندامانی پەرلەمان روویدا

توركیا - KDP.info/ بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، لە كاتی تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای چاكسازی دادوەری لە ناو پەرلەمانی توركیا لە نێو ئەندامانی پەرلەمان شەڕو ئاژاوە روویدا و دواتریش هاووڵاتیان لە ئەنكەرەی پایتەخت دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.
وەك ئەو ئاژانسانە روونیان كردەوە، شەڕو ئاژاوەكە لە نێوان ئەندامانی پەرلەمانی توركیا لەو كاتە دروست بوو كە پەرلەمان خەریكی قسەكردن بوو لە سەر دەست نیشان كردنی دادەور ونوێنەرانی داوەری گشتی بوو بۆ ناو دادگای باڵا بەڵام لەو كاتەدا ئەندام پەرلەمانەكان بە پوتلە ئاوا و دەست و قاچ هێرشیان كردە سەر یەكتر و بەو هۆیەوە شەڕو ئاژاوە لە نێوانیاندا دروست بوو بە گوتەی هەندێ لە شاهید حاڵەكانیش، شەڕەكە لەو كاتە دروست بوو كە پرۆژەی چاكسازی دادوەری لە نێو پەرلەمان لەلایەن دەستەی كۆمەڵەی دادوەری گشتی بە نا دەستووری لە قەڵەم دراوە.
داوای ئاڵۆزییەكانی ناو پەرلەمانی توركیا؛ دەیان هەزار كەس لە خەڵكی دژی ئەردۆغان رژانە سەر شەقامەكانی ئەنكەرە و خۆپیشاندانیان سازكرد.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاویكردەوە كە ژمارەی خۆپیشاندەران نزیكەی 20 هەزار كەس دەبوون و دروشمەكانی دژی حكوومەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیایان دەوتەوە.




