٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وێستگەكانی ژیانی ئاریال شارۆن

سەرچاوە: KDP.info

ئیسرائیل - KDP.info/ دوای 8ساڵ مانەوە لە بێ ئاگایی و خراپی باری تەندروستی ئەمرۆ ئاریال شارۆن سەرۆك وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل لەتەمەنی هەشتاو شەش ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، جێی باسە ئاریال شارۆن لەساڵی 1928 لەدایك بووە و لە ساڵی 2006 توشی جەڵتەی دەماغ بوو كە بەشێوەیەكی گشتی مێشكی گرتەوە و تا مردنیشی ناوبراو لەنەخۆشخانەی تەل هەشومیر لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دابووە.

 جێ باسە ئاریێل شارۆن یەكێك بوە لە گەورەترین سەركردەكانی ئیسرائیل و بەپاڵەوانی سیاسی و سەربازی ئەو ووڵاتە دادەنرێت، بەتایبەت كە بریارەكانی بۆ داگیركردن و دروستكردنی یەكەی داگیركاری هەمیشە بەلای ئیسرائیلیەكانەوە جێگای دڵخۆشی و بوێری بوە، هەروەها ناوبراو بەچەند تۆمەتێك تۆمەتبار كراوە وەك ئەنجامدانی كوشتن و برین لەمزگەوتی قەبا لەساڵی هەزارو نۆسەدو پەنجاو سێ و ئەشكەنجەدانی زیندانیانی میسری لەساڵی 1967 چەواشەكانی موسوڵمانان لەساڵانی 2002 .

 هەروەها لەساڵی 1948 بەرپرسیاریەتی لە سوپا وەرگرتوەو بەشداری چەندین چالاكی كردوە لەهێزەكانی سوپا وەك ئەشكەنجەدان و كوشتنی چوارسەدو بیست و شەش فەڵەستینی لە مزگەوتی قوبا و لەساڵی هەزارو نۆسەدو پەنجاو شەش لە جەنگی سویس پلەی جەنەراڵی پێ دەبەخشرێت و، لەساڵی 1967 سەرپەرشتی جەنگی سینا دەكات دژ بە میسر و رۆڵێكی باڵا لەو جەنگەدا دەگێرێت، لەساڵی 1981 پلەی وەزیری بەرگری لە حكومەتی مەناحیم بیگن پی دەدرێت و لەساڵی 1982 پلان بۆ جەنگی دژ بە لوبنان دادەنێت و خۆشی سەرپەرشتی جەنگەكە دەكات و ساڵی 1983 دوای ئاشكرابونی ئەنجامدانی كوشتارگە لەلایەن ناوبراو، بەبریارێكی دادگای سەربازی ئیسرائیل لەرێزەكانی سوپا دەردەكرێت .

 لەساڵی 1999 بە سكرتێری پارتی لیكۆدی راسترەوی ئەو ووڵاتە هەڵدەبژێردرێت و دژ بەحكومەتی ئیهود باراك دەبێـە ئۆپۆزسیۆن، لەساڵی دوو هەزار دوای شكەستهێنانی گفتوگۆی ئاشتی ناسراو بە كامب دیڤید لە نێوان فەڵەستینیەكان و ئیسرائیل شارۆن بەرپرسیاریەتی شكەستەكەی خستە ئەستۆی ئیهود باراك و لەساڵی دوهەزارو یەك دوای ئەوەی بەسەردانێكی لەناكاو گەیشتە قودس ناوبراو بوە هۆی دروستبونەوەی دوەمین گفتوگۆی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و ئەمەش كاردانەوەی زۆری لەرای گشتی ناوخۆی ئەو ووڵاتە بەدوای خۆیدا هێناو توانی ئەنجامێكی سەركەوتوانە لەهەڵبژاردنەكانی دوهەزارو یەك بەدەستبێنێت .

هەروەها لەتشرینی دووەمی ساڵی 2005 بەهاوكاری هاوپەیمانییە سیاسییەكانی توانی جارێكی تر ببێتەوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل و لەكانونی یەكەمی ئەو ساڵەدا یەكەم جەڵتەی دەماغ خستیە نەخۆشخانەو دواتر لەساڵی 2006 تامردنی لەژێر چاودێری پزیشكی چردا مایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار