٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە بارەی دواکەوتنی مووچە مامۆستایانی گه‌رمیان، یەکێتی مامۆستایانی داوای روونکردنەوە لە وەزارەتی دارایی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت: پێویستە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوە لە بارەی دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان بدات، کە ماوەیەکە ئەم کێشەیە رووبەروی مامۆستایان بۆتەوە.

ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند:تەنیا موچە بە مامۆستایان دەدرێت ، لە کاتێکدا پێویست بوو کە ئیمتیازاتی دیکەشیان پێبدرێت، بەڵام بەداخەوە ئەو موچەیەش بەشێوەیەکی دروست و لە کاتی خۆیدا بە مامۆستا نادرێت و پارساڵ مووچەی مامۆستایانی سلێمانی وگەرمیان بۆ ماوەی سێ مانگ دواکەوت کە تووشی کۆمەلێک کێشە و گرفتی مادی بوونەوە، سەرەڕای ئەمەش مامۆستایان لە کاری خۆیان بەردەوام بوون تاوەکو کێشەکە چارەسەر بوو.

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: ئەمساڵیش بەھەمان شێوەی پارساڵ ئەو کێشەیە دووبارە بۆتەوە کە لە خانەقین دەستی پێکرد و مانگی رابردوو ماوەی 45رۆژ ئینجا مووچەیان وەرگرت و ئەم مانگەش لە گەرمیان و سلێمانی مووچەکەیان دواکەوت، ئەمەش بۆتە ھۆی نیگەرانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان  و ھەموو مامۆستایان.

گەرمیانی روونیشیکردەوە، ئەم دواکەوتنە گوایە بەھۆی نەمانی پارەیە کە ئەمەش ناجێتە ھزر و گیرفانی ھیچ کەسێکەوە، بۆیە بە پێویستی دەزانین وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەمبارەیەوە بدات و کاریش بکرێت بۆ ئەوەی ئەم حالەتە دووبارە نەبێتەوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار