جۆن کێری: ناگهڕێینهوه عێراق، تهنیا هاوکاریان دهکهین

ئهمهریکا- رۆیتهرز- KDP.info/ وەزیری كاروباری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، حكوومەتی عێراق و هۆزەكانی ئەو وڵاتە لە شەڕ لە گەڵ قاعیدەدا سەردەكەون و، واشنتۆنیش هەرچەند نایەوێت سەرباز بۆ ئەو وڵاتە بنێرێتهوه، بەڵام هاوكارییان دەكات.
بە گوێرەی هەواڵی رۆیتەرز، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گوتی: ئەو شەڕە پەیوەندی بە عێراقییەكانەوە هەیە و ئێمەش نامانەوێت بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێینەوه.
ههروهها گوتی: ئێمە عێراقییەكان دڵنیا دەكەینەوە كە لەو شەڕەدا یارمەتیان دەدەین، بەڵام لە كۆتاییدا بێ ئەوەی ئێمە سەربازیان بۆ بنێرین، براوە دەبن. دووبارەی دەكەمەوە كە ئەوان سەركەوتووی ئەو شەڕە دەبن.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەبارەی چالاكیی تیرۆریستانی قاعیدە لە فەلووجە و رومادیدا گوتی: ئێمە سەبارەت بە توانا و چالاكییەكانی قاعیدە لەو دوو شارەدا زۆر نیگەرانین. ئەو چەكدارە تیرۆریستانە مەترسیدارترین کارهکتهری ئاڵۆزیی ناوچەکهن. دڕەندەیی ئەوان شاراوە نییە و هەمەجۆرە، دەبێت بیر لەناو بردنیان بكەینەوە.




