٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موئەیەد تەیب: هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ زیادكردنى ئەندامانى كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكان نییە

سەرچاوە: AK News
گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق

گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان رایدەگەێنێت: ئەوان لەگەڵ هەموو ئەو پێشنیازانە دان كە كار بۆ پێكهێنانى كۆمسیۆنى تازەى هەڵبژاردنەكان دەكەن، دووپاتیشى دەكاتەوە كە هەمواركردنى یاساكە بۆ زیادكردنى ئەندامانى كۆمسیۆن لەلایەن هەندێك لایەن بەكارێكی ناكرداری سەیری دەكرێ.

موئەیەد تەیب گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئێمە بەكراوەیی سەیری پێشنیازى زیادكردنى ئەندامانى كۆمسیۆن دەكەین و هیچ كێشەیەكمان لەگەڵدا نییە.

گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان كە خۆشی بڕیاردەرى لێژنە پەرلەمەناییەكەیە گوتى، رایەك هەیە كە دەڵێ هەمواركردنى یاساكە پێویستی بەكات و كۆدەنگى هەیە، ئەم پرسە تا ئێستا هەر لەسەر ئەو رایە ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار