٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11ـی 1ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی پێشوازی لە بڕێت مەكگوورك یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و دوا پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكانی پارێزگای ئەنبار تاوتوێ كرا و قسە لەسەر ئەو ڕێگەچارانە كرا كە دەبنە هۆی كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی و ئەمنی عێراق بە گشتی و پارێزگای ئەنبار بە تایبەتی. لەم كۆبوونەوەیە هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە هەموو لایەك هەوڵ بدەن قەیرانی ئێستای پارێزگای ئەنبار نەبێتە زەمینەیەك بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی تاییفی نێوان شیعە و سووننە.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بارودۆخی سیاسیی سووریا و دواڕۆژی ئەم وڵاتە و كۆنفڕانسی ژێنێڤ 2 و هەروەها بارودۆخی مرۆیی پەنابەرانی سووریا تەوەرێكی دیكەی دانیشتنی نێوان سەرۆك بارزانی و یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بوو. لە كۆتایی ئەم كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا كە هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا لە هەماهەنگیی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قەیرانەكانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار