٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەشواق جاف: مووچەی ئەندام و فەرمانبەرانی پەرلەمانی عێراق بەپێی یاساكە پێچەوانەی بڕیاری دادگای ناوەندییە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info/ نوێنەرێكی كوردی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: بەو پێیەی مووچەی پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی عێراق بەپێی پێشنیاریی یاساییە، كە خودی پێشنیاری یاساییە لەلایەن دادگای ناوەندییەوە هەوڵوەشێنراوەتەوە، بۆیە ئێستا داواكاری گشتی لەرێی دادگای ناوەندییەوە سەرقاڵی رێكاری یاساییەوە بۆ یاساكە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی كوردستانی، ئەشواق جاف، بە KDP.infoی راگەیاند : بەهۆی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای 50 لەخولی رابردوودا، دەستەی داواكاری گشتی عێراق داوایەكیان لەدادگای ناوەندی لەسەر سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئوسامە نوجێفی تۆماركردووە بەهۆی گوزارشت كردنی لەپەرلەمان.

ئەوەشی گوت، لەكۆبوونەوەی رۆژی 11ی كانوونی دووەمی 2013 لیژنەی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرایان كرد كە دادگای ناوەندی داوای روونكردنەوەیان لەلیژنەكەیان كردووە بۆ ئەوەی زانیاریان پێبدەن لەبارەی یاسای 50ەوە كە ئایا پرۆژە یاسایە و لەلایەن حكوومەتی عێراقیییەوە نێردراوە یا پێنشیاریی یاساییەوە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە نێردراوە؟

ئەشواق جاف باسی لەوەش كرد، ئەگەر پێشنیاری یاسابێ ئەوا پێشتر دادگای ناوەندی بڕیاریداوە كەهەر پێشنیارێكی یاسایی رەت بكرێتەوە، بەڵام بەو هۆیەی یاسای 50 پێشنیاریی یاساییە ئەوا رەت دەكرێتەوە، بەو پێیە بێ ئەندامان و فەرمانبەرانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مووچە وەرناگرن، بەڵام تائێستا بڕیاری دادگای ناوەندی پێ دەرنەچووە، چاوەڕوانی وەڵامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەكەن.

زیاتر گوتی: هەر لەدانیشتنەكەدا بەئامادەبوونی 183 ئەندام هەرەیەكە لەپرۆژە یاساكانی رێكخستنی كاری راوێژكاران، یەكێتی پەرلەمانتارانی عێراق، یاسای مافەكانی توركمان، دەنگیان لەسەر درا كە خوێندنەوەی دووەمیان بۆ بكرێ و دواتر بخرێنە دەنگدانەوە، هەروەك لەكۆبوونەوەكە هەمواركراوی یەكەمی بەرهەمە عێراقییەكان ژمارە 11 بۆ ساڵی 2010 پەسەندكرا، پێویست بوو دەنگدان ئەنجامبدرێ لەسەر پرۆژە یاسای كار، بەڵام بەو هۆیەی لیژنەی یاسایی دارشتنەوەی یاسایی پرۆژە یاساكەی تەواو نەكردبوو دواكەوت بۆ دانیشتنێكی دیكە.

جێی باسە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بەیاننامەیەكی خوێندەوە لەبارەی بەیاننامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی دۆخی تەناهی پارێزگای ئەنبار.

 

هەواڵی پەیوەندیدار