٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: چەند پەرلەمانتارێك بەرژەوەندیی نیشتیمانیی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو ناگرن

سەرچاوە: KDP.info

لە روونكردنەوەیەكیدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، لەبەرانبەر لێدوانی چەند ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەینێت ئەو دەسكەوتانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە دی هێناون مەترسیی هەیە لەسەر بەرژەوەندیی سیاسیی ئەوان. هاوكات دەڵێت ئەو پەرلەمانتارانە بە هیچ شێوەیەك بەرژەوەندیی نیشتیمانیی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو ناگرن.

دەقی ئەو ڕوونكردنەوەیەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، تێیدا هاتووە:

"دوای ئەوەی ئەمرۆ وەزیری سامانە سروشتییەكان لەگەل لیژنەی پیشەسازی و كارەبا و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان  كۆ بۆوەوە، سەرجەم بابەتەكانی كۆبوونەوەكە  بە  شەفافی و راشكاوانە باسیان لێوە كرا، بەبێ ئەوەی هیچ بۆچوونێكی جیاواز هەبێت لە بەرامبەر روونكردنەوەكان، هەروەها رۆڵی بەرێز وەزیری سامانە سروشتییەكانیان بەرز نرخێندرا لە سیاسەتی نەوتیی كوردستان، بەڵام ئەو لێدوانانەی كە لە لایەن چەند ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانەوە درا، بە پێچەوانەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە بوو، چونكە وا دیارە ئەو دەسكەوتانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە دی هێناون مەترسیی هەیە لەسەر بەرژەوەندیی سیاسیی ئەوان كە بە هیچ شێوەیەك بەرژەوەندیی نیشتیمانیی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو ناگرن."

جیی ئاماژەیە کە ئەم ڕوونکردنەوەیەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوای کۆبوونەوەی وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانە لەگەڵ لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی کورستان و تێیدا هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوو.

لە کۆببونەوەکەدا ئاشتی هەورامی وێڕای روونکردنەوەی پێویست، بە لیژنەکەیشی گوتبوو کە لە سەرەتای مانگی ٩ کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی پشووی پەرلەمان، یاوەریی سەرۆکی حکوومەت دەکات بۆ پەرلەمان و ڕوونکردنەوەی ورد دەدەن لەبارەی سیاسەتی نەوتیی هەرێمی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار