باراك ئۆباما باری لە ناكاوی لە رۆژئاوای وڵات راگەیاند

ئەمەریكا - KDP.info/ باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا بە هۆی دزەكردنی ماددەی كیمیاوییەوە بۆ ناو ئاوی خواردنەوە باری لە ناكاوی لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی راگەیاند.
لەم بارەیەوە كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، لە ویلایەتی ڤێرجینیای رۆژهەڵاتی ئەمەریكا ماددەی كیمیاوی دزەی كردووەتە ناو ئاوی خواردنەوە كە ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی بە هەزاران كەس لەو ویلایەتە دروست كردووەو هەر بۆیە سەرۆك ئۆباما بە پەلە باری لە ناكاوی لەو ویلایەتە راگەیاندووە .
هەروەها بە گوێرەی بەیاننامەكە سەرۆكی ئەمەریكا بە پەلەش فەرمانی بە بە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نەتەوەیی و دەزگای فریاكەوتنی فیدراڵی لەو ویلایەتە كردووە كە هاوكاری و یارمەتی پێویست پێشكەش دانیشتووانی ویلایەتی ڤێرجینیا بكەن.




