٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەئەمرۆوە ئاھەنگەکانی یادی مەولودی پێغەمبەر(د.خ)دەستپێدەکات و زیاتر لە800مزگەوتی کوردستان ئاھەنگی تێدا دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: کەوا لەئەمڕۆوە ئاھەنگەکانی یادی مەولودی پێغەمبەر(د.خ)لەھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و ھەتا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوام دەبێت.

نەقشبەندی تەئکیدی کردەوە، کە وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی ھەرێم رێنمایی داوەتە سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکانی ئەوقاف لەسەرتاسەری ھەرێم کە بەشێوەیەکی شایستە ئەم یادە زیندو بکەنەوە و لەو چوارچێوەیەشدا زیاتر لە 800مزگەوت لەھەرێمی کوردستاندا لەم ھەفتەیەدا ئاھەنگی جۆراوجۆری تێدا دەبێت.

بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: زۆرترین ئەو ئاھەنگانەش لەپارێزگای ھەولێر دەبێت و بۆ ئەو مەبەستە نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر سەرپەرشتی لیژنەیەک دەکات بۆ ئەوەی بەدرێژایی ئەم ھەفتەیە لەمزگەوت و بازاڕ و شوێنە گشتیەکاندا ئاھەنگی ئاینی بەڕێوەبچێت.

شایانی باسە،لەسعودیە و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامیدا زیندوکردنەوەی یادی مەولودی پێغەمبەر(د.خ)بە بیدعە و زیادەڕۆیی لەقەڵەم دەدرێت و ئاھەنگ ناگێڕدرێت، بەڵام ھەرێمی کوردستان بەوە ناسراوە کە گرنگیەکی زۆر بەم یادە دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار