ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و رێكخراوی سه‌مێریتان پێرسی خێرخوازیی 4 هه‌زار سۆپا‌و لایت شه‌حنی به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا دابه‌شكرد

به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی زیاتری په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان و دابینكردنی پێداویستی زستانه بۆیان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی سه‌مێریتان پێرسی خێرخوازیی مه‌سیحی 4 هه‌زار سۆپا‌و لایت شه‌حنیان به‌سه‌ر په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان له‌كه‌مپی كه‌ورگۆسك دابه‌شكرد.
رۆژی 7/1 به هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی سه‌مێریتان پێرسی خێرخوازیی مه‌سیحی و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مه‌سیحیه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی په‌ناخوازانی كه‌مپی كه‌ورگۆسك و دابینكردنی پێداویستی زستانه بۆیان، له هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شدا 2 هه‌زار سۆپا و 2 هه‌زار لایت شه‌حن به‌سه‌ر 2000 خێزانی په‌ناخوازی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌شكرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
