ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كاری چاودێرانی له سووریا بۆ ماوه‌ى مانگێك درێژكرده‌وه

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به كۆی ده‌نگ رازی بوون ماوه‌ی مانگێك كاری چاودێران له سوریا درێژ بكه‌نه‌وه دواشی له لایه‌نه‌كانی قه‌یرانه‌كه كرد سه‌لامه‌تی گیانیان بپارێزن.
په‌یامنێری عه‌ره‌بیه له واشنتۆن رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی كاری چاودێران چاكسازی تێداكرا، وڵاتانی ئه‌ندام و له نێویاندا رووسیا بریاره‌كه‌یان په‌سه‌ندكرد.
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سوزان رایس رایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره دوا هه‌له بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركی چاودێران له سوریا پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی چاودێرانی دوپاتكرده‌وه ، جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌مه‌ریكا هاوكاری سیاسی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات به‌ڵام نه‌ك پڕچه‌ككردنی.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ گفتوگۆكردنی پڕۆژه بڕیارێكی فه‌ره‌نسی به‌ریتانی دانیشتنی سازكرد و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرا ئه‌گه‌ر دیمه‌شق به بڕگه‌كانی پرۆژه‌كه پابه‌ند نه‌بوو ئه‌وا به‌ندی حه‌وتی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن رووسیا و چین ره‌تكرایه‌وه‌و ڤیتۆیان له‌دژی به‌كارهێناو بڕیاره‌كه‌یان په‌كخست.




