بەهٶی دزەکردنی ماددەی کیمیای بۆ نێو ئاوی خواردنەوەیان باری نائاسایی راگه‌یاندرا

ڤێرجینیا - KDP.info/ باری نائاسایی له ویلایه‌تی رۆژئاوای ڤیرجینیای ئەمریکا راگه‌یاندرا. به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی كیمیایی به‌ئاو كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی سه‌دان هه‌زار كه‌س هه‌یه، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باری نائاسایی له ویلایه‌تی رۆژئاوای ڤیرجینیا راگه‌یاند. سەرۆکی ئەمەریکا وێڕای راگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌و ویلایه‌ته، فه‌رمانیكردووه به پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی فیدراڵی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی بارودۆحی نائاسایی. شایەنی باسە: نزیكه‌ی 300هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی ویلایه‌تی (وست ڤیرجینیا) ی ئه‌مه‌ریكی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌می ئاو بوونه‌ته‌وه به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی مادده‌ی كیمیایی به ئاوی ناوچه‌كه. به‌و رێگه پێدانه‌ی باراك ئۆباما، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرس ده‌بن له پاراستنی سه‌رووماڵی هاوڵاتیانی ولایه‌ی ڤێرجینیا و رێگرتن له روودانی كاره‌سات له ناوچه‌كانی پۆنی و كلای و كاناواها و لینكۆڵن و لۆگان و پۆتنام و روان. دزه‌كردنی ماددی كیمیایی بۆ ناو ئاو له خۆرئاوای ولایه‌ته ڤێرجینیا، بۆتە مەترسی دروست کردن لە سەر گیانی سه‌دان هه‌زار دانیشتووی ئەو ناوچانە و دانیشتووانی ئاگاداركرانه‌وه كه تا كاتێكی نادیار ئاوی دابینكراو نه بخۆنه‌وه و نه بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی دیكه به‌كاربهێنن.




