فەرهاد ئەتروشی: کەس بۆی نییە لە17%ی بودجەی کوردستان کەم بکاتەوە

بهغدا-KDP.info/ پەرلمانتاریکی هاوپەیمانیی کوردستانی ڕایگەیاند: سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلمان خراپترین سەرۆکە کە سەر بەلیستی دەوڵەتی یاساییە.
فەرهاد ئەتروشی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی کوردستانی، لەکۆنگرەیەکدا ڕایگەیاند: ماوەیەکە پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2014 دواخراوە و بۆ دەنگ دان لەسەری ڕەوانەی پەرلمان نەکراوە. سەرۆکی لیژنەی دارایی حەیدر عەبادی بەکەناڵەکانی ڕایگەیاندووە کە هۆکاری ڕەوانە نەکردنی بودجە، حکومەتی هەرێمی کوردستانە وهەروەها داوای کردووە کە لە 17% بودجەی کوردستان کەم بکرێتەوە، بۆیە ئەوە خراپترین سەرۆکی لیستی دارایی پەرلمانە و پێویستە زیاتر ئاگاداری قسەکانی بێت.
ئەم نوێنەرەی هاوپەیمانیی کوردستانی گوتی: هیچ کەس بۆی نیە لە 17%ی بودجەی کوردستان کەم بکاتەوە چونکە تا ئێستا داتا یاخود ئاماریکی دانشتوانی کوردستان نیە بۆ ئەوەی بەپێی خەڵک بودجە بدرێت بەکوردستان، بەڵام ئێستا لەکفتۆگۆدان لەسەر بودجە وبودجەی کۆمپانیا بیانیکان کە لە بواری لەنەوتدا لەهەرێمی کوردستان کار دەکەن بەردەوامە.
شایەنی باسە: بڕیار وایە شاندیکی پایەبەرز لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان هەردوو لا بەتەواوەتی چارەسەر بکەن وگفتوگۆ لەسەر بودجە وموچەی پێشمەرگە وگریبەستە نەوتیەکان بکەن.




