ساڵی رابردوو لە کۆیە نزیکەی 300کەس گیانیان لە دەست داوە

کۆیە- KDP.info/ لە ساڵی 2013 دا 1629كچ و 1648كوڕ لە قەزای كۆیە و دەوروبەری لەدایك بووە لە بەرامبەریشدا 140 كوڕو 116كچیش گیانیان لەدەست داوە. لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەونیدا كەلە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیە بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن سازكرا بوو ئاماری ساڵی 2013ڕاگەیاندرا، بە پێی ئامارەكان لە ماوەی ئەو ساڵی ڕابردوو279 هەزارو 669هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە و 8هەزار و 702كەسیش داخل كراون كە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی پار ڕێژەی داخل بوون كەمی كردەو ژمارەی سەردانەكان زیادیان كردووە. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كۆیە ڕاگەیاند: بەپێی ئەو ئامارانەی كەلەبەر دەستایە ، 2941كەس نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام دراوە لە هەمان كاتدا لە ساڵی ڕابردوو 1478نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدرابوو. واتە لە ساڵی 2013دا ڕێژەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری زیادی كردووە و لە ڕێگەی لیژنەكانی تەندروستی و قایمقامیەتەوە 253دوكان و ماركێت و شوێنی تر سزا دراون و دەستیش گیراوە بەسەر 16تەن خۆراك و كەلەوپەلی ماوە بەسەرچوو.




