بە هۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئەمنی زیاتر لە 60 قوربانی لێکەوتەوە

میسر- KDP.info/ شه‌ڕو پێكدادانی لایه‌نگرانی ئیخوان موسلمین و هێزه ئه‌منیه‌كانی میسر، كوژرانی سێ كه‌س و ده‌ستگیركردنی زیاتر له 55كه‌سی لێكه‌وته‌وه و خۆپیشانده‌ران چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان پێبووه. ماڵپەری (الیوم سابع)ی ناوخۆی میسڕ بڵاویکردەوە ، دوێنێ هه‌ینی، خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ئیخوان دوای نوێژی هه‌ینی له‌قاهیره و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی میسر دژی ده‌ستووری نوێی ئه‌و وڵاته سازكراو دواتر شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولادا روویدا. به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسڕ، به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و خۆپیشانده‌ران، سێ كه‌س كوژراون و 58ی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسڕ له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه: خۆپیشانده‌ران چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان پێبووه له‌كاتی رووبه‌روبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كاندا. بەم پێش تووندترین سزایی یاسایی دەدرین.




