لە داهاتووێکی نزیکدا خانەنشینان مووچەی تازەیان وەردەگرن

به‌غدا - KDP.info/ لیژنه‌ی دارایی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی یاسای خانه‌نشینی گشتی به‌ئه‌نجام گه‌یاندراون، پێشبینیشی كرد له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا بخرێته ده‌نگدانه‌وه و په‌سه‌ندبكرێت. له كۆنگرەیەكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له ته‌لاری په‌رله‌مان ئه‌نجامیدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مژدانه ده‌داته خانه‌شینه‌كان به‌وه‌ی كه له‌داڕشتنی یاسای خانه‌نشین ته‌واو بوون و یاسه‌كه‌ش بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مان به‌رزكراوه‌ته‌وه، هیواشی خواست هه‌فته‌ی داهاتوو بخرێته ده‌نگدانه‌وه. سەرۆکی لیژنه‌ی دارایی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه : كه‌مترین موچه‌ی خانه‌شینی له 400هه‌زار دینار كه‌متر نابێت، هه‌روه‌ها موچه‌ی هه‌ندێك له‌پله‌كانی خانه‌نشین ئه‌وانه‌ی بژێوی زیاتر له یەک كه‌س ده‌گرنه ئه‌ستۆ زیاتر ده‌كرێن، گوتیشی لیژنه‌كه‌یان ته‌مه‌نی 63ساڵی بۆ خانه‌شینكردن دیاریكردووه. عه‌بادی گوتیشی: یاسا نوێیه‌كه‌ی خانه‌نشین ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته كه كه‌متر له 15ساڵ بۆ 10ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه، به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نی له 50ساڵ كه‌متر نه‌بێت، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازییه‌كان له‌پله‌ی مووچه‌كانی خانه‌نشین و هه‌ر له‌یاساكه‌دا ڕێژه‌ی 15% بۆ گرانی بژێویی به‌خانه‌نشینان ده‌درێت.




