شه‌هرستانی رێگه نادات پاڵاوگه‌ی خانه‌قین دروست بكرێت

ماڵپەڕی "خەندان" لەزاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئاشكرای کرد، له‌لایه‌ن شه‌هرستانییه‌وه رێگری له دروستكردنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی خانه‌قین ده‌كرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه ساڵانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بای پێنج ملیار دۆلار نه‌وتی نه‌فتخانه ده‌برێت.
زیاد ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له لێدوانێكی تایبه‌ت به خه‌ندان رایگه‌یاند: "چه‌ند جارێك داواكاریمان بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له قه‌زای خانه‌قین دروست بكرێـت، به‌ڵام داواكه ره‌ت ده‌كرێته‌وه".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، چه‌ند كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رێك ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ دروستكردنی پاڵاوگاكه، بۆیه دواجار راسته‌وخۆ داوایان له حسێن شه‌هرستانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه كردووه بۆ دروستكردنی پاڵاوگه‌یه‌ك له خانه‌قین، وتیشی:"به‌ڵام شه‌هرستانی وتی نه‌ك هه‌ر له خانه‌قین، به‌ڵكو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین پاڵاوگه‌ی نه‌وت له ته‌واوی پارێزگای دیاله‌ش دروست بكرێت".
ناوبراو پێشیوایه دروستكردنی پاڵاوگه‌كه جگه له دابینكردنی به‌شه سووته‌مه‌نی ناوچه‌كه، هاوكات كێشه‌ی بێكاریش چاره‌سه‌ر ده‌كات و به هه‌زاران دانیشتووی ناوچه‌كه ده‌خرێنه سه‌ر كار.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله، جه‌ختیشی كرده‌وه، شه‌هرستانی هیچ بیانوویه‌كی نه‌بووه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌یان، وتیشی: "مه‌رامێكی سیاسیی له پشت ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌مان هه‌یه و به‌و شێوه‌یه دژایه‌تی ده‌كرێین، چونكه پێش ماوه‌یه‌ك داوای وێستگه‌یه‌كی كاره‌باشمان كرد به‌هه‌مان شێوه داواكه‌مان ره‌تكرایه‌وه و شه‌هرستانی رێگریكرد".
زیاد ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه، كێڵگه‌ی نه‌فتخانه‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین كێڵگه‌یه‌كی هاوبه‌شه له نێوان عیراق و ئێران، له دوای پرۆسه‌ی ئازادیشه‌وه رۆژانه ئێران نه‌وت له‌و كێڵگانه ده‌بات، وتیشی: "لانی كه‌م رۆژانه ده هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی نه‌فتخانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌برێت كه كۆی گشتی پاره‌ی ئه‌و نه‌وته ده‌كاته نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلار له هه‌ر ساڵێكدا".




