٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمریكا: ترسمان لە دیموكراسیەتی ئەردۆغان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

واشینتۆن- KDP.info/ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەن پساكی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێك لە بارەی بارودۆخی توركیاوە گوتی: راستە، هەر وەكو ئێوەیش ئاماژەتان پێدا، بارودۆخی هەنووكەیی توركیا وەكو قەیرانێكی سیاسییە، هەر رۆژ شتی نوێ روو دەدا، ئێمە وەكو ئەمریكا لە چاوپێكەوتنەكانمان لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیادا جەختمان لەوە كردووەتەوە كە ئەمریكا پشتگیری لە سەروەری و سەربەخۆیی یاسا، هەڵسەنگاندن و لێكۆڵینەوە كردنی شەفاف لە سەر سكاڵا و كەیسی كەسانی جیاجیا و هەروەها پشتگیری لە سیستەمێكی یاسایی شەفاف و ستاندارد دەكا.

پسكای لە وەڵامی پرسیاری ئایا قەیرانی سیاسی توركیا دەبێتە هۆی لاواز بوونی پەیوەندی نێوان توركیا و ئەمریكا، ئایا ئەو قەیرانە سیاسییەی توركیا كاریگەری لە سەر پێكەوە كار كردنی ئەمریكا و توركیادا دەبێ یا نا؟ گوتی: لە سەر ناوی ئەمریكا ناتوانم پێناسەیەكی بەو جۆرە بكەم، دەتوانم ئاماژە بەوە بكەم ئێمە وەكو ئەمریكا لە بەرامبەر ئەو رووداوانەدا نیگەرانین، لە رابردوویشدا شتی وا رووی داوە بەڵام توركیا هەر هاوپەیمانی ستراتیژیكی توركیا بووە و ئەو هاوپەیمانییە بەردەوام دەبێ.

لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا ئێوە ئەردۆغان وەكو كەسێك كە رێز لە دیموكراسی دەگرێ دەبینین؟ پساكی گوتی: لە بارەی هەڵسوكەوت و جموجووڵی ئەردۆغانەوە ترس و گومانمان هەیە، پێشتر باسی ئەو ترسانەمان كردبوو و ئەمڕۆیش دووبارە باسیان دەكەینەوە چونكە هەڵسوكەوتی ئەردۆغان تا رادەیەك دەبێتە مەترسی بۆ سەر دیموكراسی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار