٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا نایەوێت ساڵح موسلیم بەشداریی لە کۆنفرانسی جنێڤ-٢ بکات

سەرچاوە: KDP.info

سوریا -  KDP.info/ بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە ئەمەریکائاشکرای کرد: وڵاتەکەی هیچ مەیلێکی بەلای بەشداریی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی بۆ بەشداریی لە کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی جنێڤ-2هاوپێوەند بە قەیرانی سووریاوە نییە. گوتەبێژی دەستەی باڵای کوردی سووریا بە ئاژانسی ئیرانی راگەیاند: بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێمە بەرپرسانی ئەمەریکا دژی بەشداریی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتین لە کۆنفڕانسی ژێنێڤ-2  . ئەحمەد سڵێمانگووتیشی: بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە ئیدارەی ئەمەریکا لە سەر ناوی ساڵح موسلیم خەتی کێشاوە و   واشنتۆن نایەوێت ئەو بەشداریی لە ژێنێڤ-2بکات. گوتەبێژی دەستەی باڵای کوردی سووریا ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمەریکا هەروەها هەیسەم مەناعی بە یەکێک لەو کەسانە داناوە .کە  نایەوێت بەشداریی لە کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی تایبەت بە سووریا لە جنێڤ بکات و ئەو دوو سیاسەتوانە کورد و عەرەبە هەوڵ دەدەن وێڕای دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ هەندێ لە کەسایەتییە نێونەتەوەییەکان هەوڵ دەدەن. قەناعەت بە ئەمەریکا بێنن بۆ ئەوەی بە بڕیاری خۆیدا بچێتەوە وە بەشداری لە جنێڤ-2بکەن. لای خۆیەوە نوێنەری ئەنجومەنی نیشتیمانیی کوردی سووریا لە تورکیا ڕایگەیاند: کە هێشتاکە لەبارەی بەشداریی کورد لە ژێنێڤ-٢ کۆدەنگییەک نەهاتۆتە ئاراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار