خولی چوارەمی دانووستانی تەكنیكی نێوان ئێران و گروپی 1+5 دەستی پێكرد

جنێڤ- /KDP.infoلە چوارچێوەی دانووستانی نێوان ئێران و ئەندامانی گروپی1+5 لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا، خولی چوارەمی دانووستانی تەكنیكی لە جنێڤ دەستی پێكرد.
لە سەر ناوی یەكێتی ئەوروپا جێگری نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا هەلگا سشمیدس، لە سەر ناوی ئێران جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی لەو خولەی دانووستانەكاندا بەشدارن.
لەو خولەی دانووستانەكاندا كە لە پشت چاوی كەناڵەكانی راگەیاندن بەڕێوە دەچێ گفتوگۆ لە سەر چۆنێتی جێبەجێكردنی خاڵەكانی رێككەوتننامەی پێشوو دەكرێ.
یەكەمین خولی دانووستانی تەكنیكی لە ڤیەنا دەستی پێكردبوو دواتر لە دوو خولی دیكە لە جنێڤ بەرێوەچوون.




