هەكاری دەبێتە ناوەندی وەرزشە زستانییەكان

هەكاری-KDP.info/ لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد، ناوچەی هەكاری كە پێشتر ناوەندی شەڕ و پێكدادان بوو، بووەتە جێگای سەرنجی گەشتیاران و ناوەندی وەرزشە زستانییەكان.
ئەو ناوەندەی خلیسكانێ سەر بەفر كە لە كوێستانەكانی مەرگا بوتێ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گەنجان و وەرزشی سەر بە وەزارەتی كاروباری گەنجانەوە لە بەرزایی دوو هەزار و 800 مەترەدا دروست كراوە بووەتە جێگای سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەكی و هەروەها ئەو كەسانەی كە حەزیان لە وەرزشی خلیسكانێ سەر بەفرە.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری كاروباری گەنجانی ناوچەكە رەشید گولدال گوتی: پێش سێ ساڵ ئەو ناوەندە وەرزشییە بۆ مرگا بوتا گواستراوەتەوە و بە سیستەمی بایبای خراوەتە خزمەتی ئەو كەسانەوە كە حەزیان لە وەرزشی خلیسكانێیە.
رەشید گولدال هەورەها ئاماژەی بەوە كرد كە تەندەری ناوەندی خزمەتگوزاری ئەو گۆڕەپانە لە كاتی جێبەجێكردندایە دوای كۆتایی هاتنی كاروباری جێبەجێكردن ئەو ناوەندە دەبێتە باشترین ناوەندی خلیسكانی لە ناوچەكەدا.




