داود ئۆغڵو: هۆی سەرەكی نائارامی و شەڕی سوریا رژیمی بەشار ئەسەدە

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە بارەی رەوشی سوریاوە رایگەیاند هۆی سەرەكی نائارامی و شەڕی سوریا رژیمی بەشار ئەسەدە و هەندێ هێز پێیان وایە توركیا بە پشتگیری كردنی گروپە چەكدارییەكانی سوریا پشتگیری لە نائارامییەكانی سوریا دەكات.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئاكەپە بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند هەر چەند هەندێ هێز پێیان وایە كە توركیا پشتگیری لە گروپە چەكدارەكانی سوریا دەكات بەڵام هۆی سەرەكی شەڕ و نائارامییەكانی سوریا رژیمی بەشار ئەسەدە.
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە كرد بەشێك لە هێزە جیهانییەكان ئۆپۆزسیۆنی سوریایان وەكو تیرۆریست لەقەڵەمداوە بۆیە رژیمی بەشار ئەسەد بەو پەڕی بێ رەحمییەوە هێرش دەكاتە سەر خەڵك و لە هیچ شتێك سڵ ناكاتەوە.
داودئۆغڵو جەختی لەوە كردەوە كە بە هۆی نەبوونی دەسەڵاتەوە لە باكووری سوریا پەیەدە و ئەلقاعیدە بەهێز بوونە و ئەو دوو رێكخراوە بۆ سەر ئاسایشی توركیا مەترسی زۆر گەورەن و توركیایش لەو بارەیەوە رێوەشوێنی پێویستی وەرگرتووە.




