٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و جیهان كرد


ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

قال تعالى "شهر رمضان الذی انزل فیه القران هدى للناس وبینات من الهدى والفرقان"

  صدق الله العظیم

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز له‌ناخى دڵمانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان له‌ته‌واوى موسوڵمانانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌ دابڕاوو كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و عیراق و جیهانى عه‌ره‌بی و ئیسلامى ده‌كه‌ین، له‌خواى گه‌وره‌ داواكارین رۆژوو تاعه‌تى موسوڵمانان له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا قبوڵ بكات و خۆشگوزه‌رانى زیاتر و ئارامى و سه‌قامگیرى به‌ ته‌واوى له‌ناوچه‌كه‌ به‌رقه‌رار بێ.

دووباره‌ هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز له‌هه‌مووان پیرۆز بێت

 

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان

19/7/2012
 

هەواڵی پەیوەندیدار