پیرۆزبایى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه

به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمى پیرۆزبایى له خوشك و برایانى موسڵمانى كوردستان به تایبه‌تى و تێكڕاى موسڵمانانى عیراق و هه‌موو جیهان به گشتى ده‌كه‌ین. هیوادارین مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان ببێته مانگى خێر و به‌ره‌كه‌ت و ئاوه‌دانى و مایه‌ى ئاشتى و دڵنیایى و به‌زه‌یى بۆ هه‌موو لایه‌ك و جه‌ژن و خۆشى و كامه‌رانى به‌دوادا بێت.
خواى گه‌وره ڕۆژوو و نوێژ و نزا و خواپه‌رستیى هه‌موو لایه‌ك قبووڵ بكات و خۆشگوزه‌رانى و پێكه‌وژیان و لێبورده‌یى و مرۆڤدۆستیى زیاتر به كوردستان و عیراق و جیهان و گشت مرۆڤایه‌تى ببه‌خشێت. ڕه‌مه‌زانێكى ئارام و ژیانێكى هێمن و ئاسووده بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین و هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن.
سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
20ى ته‌ممووزى 2012




