بڕیارە تاوەکو 10رۆژی دیکە ئەنجوومەنی وەزیران بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات

بەغدا- تایبەت بەkdp.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرای کرد، بڕیارە تاوەکو 10رۆژی دیکە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات بەمەبەستی پەسەندکردنی.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق میوانداری وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کردبوو لە بارەی دواکەوتنی بودجە وەزیری دەوڵەت روونیکردەوە کە رەنگە لە ماوەی 10رۆژی داھاتوو ئەنجوومەنی وەزیران بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: وەزیری دەوڵەت ھۆکاری دواکەوتنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بودجەی ئەمساڵ کورتھێنانی زۆری تێدایە و سەرقاڵی چارەسەرکردنینە و ھەروەھا چاوەڕێی شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی بودجە تەواو بکەن و رەوانەی پەرلەمانی بکەن.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە راشیگەیاند: ئەگەر تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو پرۆژە یاسای بودجە نەگاتە پەرلەمان ھەڵوێستی خۆمان دەردەبڕین.




