٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرچاوەیەک لە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەبەغدا بە KDP.infoراگەیاند: پرۆگرامی خوێندكارانی سەركردەی بۆ ساڵی 2014 رادەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر- تایبەت بە  KDP.info/  بەپێی راگەیاندراوێکی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە عێراق ، نووسینگەی وتەبێژ کە دانەیکی نێرداروە بۆ ماڵپەڕی فەرمی  KDP.info  ئەمڕۆ پێنجشمەممە ٩-١-٢٠١٤ رایانگەیاند کە باڵیۆزخانەی ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بەغداد خۆشحاڵە رایبگەیەنێت كەوا ئێستە پێشكەشكردن بۆ پرۆگرامی قوتابیانی سەركردە بۆ ساڵی 2014 وەردەگیرێت. بۆ پشتیوانیكردنی ئامانجەكانی رێككەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان ئەمەریكا و عێراق، ئەم پرۆگرامە دەرفەت دەداتە قوتابیانی زانکۆی عێراق، گەشتی 6 هەفتەیی بۆ ئەمەریكا ئەنجام بدەن لە هاوینی 2014 بۆ گەشەپێدانی بەهرەی سەركردەییان و فراوانكردنی تێگەیشتنیان بۆ پرۆسەی دیموكراسی.

هەمان سەرچاوە ئاشکرای کرد کە پرۆسەی پێشكەشكردن لەسەربنەمای كێبەركێیە و كراوەیە بۆ قوتابیانی زانکۆ لە  عێراق لە تەمەنی نێوان 18 بۆ 24 ساڵی.

پێشكەشكار دەبێت ئاستێكی باشی لە زمانی ئینگلیزی و لە دەستكەوتی ئەكادیمیا هەبێت و پابەندیەكی قوڵی هەبێت بۆ تێكەڵاوی مەدەنی لە كۆمەڵگاكەیدا.

خوێندكارە عێراقییە هەڵبژێردراوەكان پەیوەندی بە هاوتا ئەمەریكییەكانیان و خوێندكارانی تر لە وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقاوە دەكەن، لە یەكێك لەو شەش دامەزراوە ئەكادیمییەی ئەمەریكا بۆ ئاڵوگۆڕ، كەوا پێكهاتووە لە رشتەی ئەكادیمی و گەشتی زانستی بەنێو هەرێمە جیاوازەكانی ئەمەریكادا لەماوەی نێوان 25 ی حوزەیران تاوەكو 7ی ئاب.

بۆ فۆرمی پێشكەشكردن و زانیاری لەسەر مەرجەكانی پێشكەشكردن تكایە سەردانی ئەم ماڵپەرە بكەن.http://iraq.usembassy.gov/student-leaders-program2.html.

ئارەزومەندان دەبێت فۆڕمێك پڕبكەنەوە و لە گەڵ كۆپیەكی لاپەڕەی وێنەی پاسەپۆرت بینێرن بۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا لە رێی

[email protected]

دواكات بۆ پێشكەشكردن نیوەشەوی 25كانونی دووەمی 2014 یە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە نووسینگەی راگەیاندنی كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكاوە بكەن لە ڕێی 07704431653

هەواڵی پەیوەندیدار