پارتی لیستی ناوی كاندیدانی ئامادە كردووەو چەند ئەندامێكی سەركردایەتیش لەریزی كاندیدەكانن

هەولێر-تایبهت بهKDP.info / بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەری kdp.infoكەوتووە پارتی دیموكراتی كوردستان سەرجەم لیستی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئاماده كردووەو دوابڕیاریش لەبارەی كاندیدەكانەوە دراوە، ئێستا لیستەكان ئامادەن بۆ ئەوەی پێشكەشی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی بكرێت.
خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكی تایبهتدا بۆ kdp.info ئەو زانیاریانەی پشتڕاست كردەوەو گوتی: ئەمڕۆ ئێمە ناوی سەرجەم كاندیدەكانمان تەواو كرد بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و لەكاتی داهاتوودا پێشكەشی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی دەكەین.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەری kdp.info كەوتووە بۆ هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك هیچ كەسێك لەكاندیدەكان وەكو سەرۆكی لیست دەستنیشان نەكراوە، لەمبارەیەوە خەسرۆ گۆران گوتی : لەریزی كاندیدەكانی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان هەن و لەسەرەوەی ریزبەندی لیستەكە دێن.
سەبارەت بەو كەسانەی بۆ پۆستی پارێزگار دەستنیانكراون ناوبراو گوتیشی: لە ناو ریزبەندی ناوی كاندیدەكان كۆمەڵێك ناوی باشمان هەیەو بێگومان دواتر بڕیار دەدرێت كە كام لەو كاندیدانە دەبنە پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەن و پۆستهكانی دیكه و هێشتا چەند مانگێگ ماوە بۆ هەڵبژاردن و جارێ زووە و چەند مانگێكی تر دیاری دەكرێت.
ناوبراو گوتیشی: ئەو لیستەی ئێستا ئامادەكراوە دواین بڕیاری لەسەردراوەو ئەگەر گۆڕانكاریەكی بچوكیش هەبێت ئەوا كارێكی ئاساییە

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
