٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موئەید تەیب: تێکچونی رەوشی ئەمنی ئەنبار لەئەنجامی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ئاشکرایکرد، تێکچونی رەوشی ئەمنی پارێزگای ئەنباری کاریگەری لەسەر ھەموو ناچەکانی عێراق دەبێت وباشترین چارەسەر بۆ ئەو بارودۆخە چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکانە.

موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ھەبوونی شەر لە ھەر ناوچەیەکی عێراق کاریگەری لەسەر تەواوی عێراق دەبێت،بۆیە ئەو شەرەی لە پارێزگای ئەنبار ھەیە کاریگەری لەسەر ھەموو عێراق دەبێت،چونکە ھاتنی تیرۆرستان بۆ ئەو پارێزگایە تەنھا ئامانجیان ئەو ناوچە نیە،بەڵکودەیانەوێ چاڵاکی لە ھەموو شوێنێک ئەنجامبدەن.

موئەید تەیب گوتیشی:ئەو شەرەی لە ئەنبار دروست بووە لەئەنجامی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراقە کە ماوەیەکی زۆرە بەدەوامە وتاوەکو ئێستا چارەسەرنەکراوە وتیرۆرستان ئەم ھەلەیان بە پێویست زانیوە بۆئەوەی بێنە ئەو ناوچەیە،بۆیە تاکە چارەسەر بۆ ئەو بارودۆخە چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان لایەنەکانە.

وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی راشیگەیاند:ئێمە دژی ھەر ھەوڵێکین بۆ تێکدانی ئەمن وئاسایشی عێراق وپێویستەش بەھەموو شێوەیەک شەری تیرۆربکرێت،بەڵام ناکرێت ھیچ لایەنێک ئەمە بۆ مەرامی سیاسی خۆی بەکار بێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار