سه‌رۆك بارزانی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له موسوڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز کرد

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له موسوڵمانی جیهان به گشتی و هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌تایبه‌تی ده‌كات،
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِیَ أُنزِلَ فِیهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَیِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ
صدق الله العظیم
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و هه‌رێمی كوردستان و عیراق به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌ته ببێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق و چه‌سپاندنی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانیش بكه‌ینه ئامانجی سه‌ره‌كیمان كه ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری ئایینی پیرۆزی ئیسلامه.
مەسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
30 ی شه‌عبان 1433 ی كۆچی
20/7/2012




